عیراقی

حه‌لبوسى، پێشتر له‌ سه‌در و ئێستاش له‌ بارزانى هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حه‌لبوسى، پێشتر له‌ سه‌در و ئێستاش له‌ بارزانى هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

محەمەد حەلبوسی، رایگەیاند "لەگەڵ ئەوەدا نین كە هیچ جۆرە چەكێكی پێشكەوتوو بە پێشمەرگە بدرێت".

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی لەسەركارلادراوی پەرلەمانی عیراق و سەرۆكی حزبی تەقەدوم لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی به‌وه‌ كردووە "نابێت هیچ جۆرە چەكێكی پێشكەوتوو بە تایبەتیش تۆپهاوێژی دوورمەودا بدرێت بە هێزەكانی پێشمەرگە". 

ئەم وتانەی حەلبوسی، لە كاتێكدایە كە بە یەكێك لە دۆستە نزیكەكانی پارتی و بە تایبەتیش خودی مەسعود بارزانی، سەرۆكی ئەو حزبە دادەنرێت و پێشتر هاوپەیمانێكی نزیكیان هه‌بووە، بەڵام وادیارە ئێستا لە بارزانی و حزبەكەی هەڵگەڕاوەتەوە. 

پێشتریش محه‌مه‌د حەلبوسی، هاوپەیمانێتییەكی سێ‌ قۆڵی لەگەڵ هەریەك لە موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی نیشتمانی شیعی و مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەبوو، كە بەتایبەت لەلایەن پارتییەوە متمانەیەكی زۆری پێدەكرا و بە دۆستێكی نزیكی خۆیان تەماشایان دەكرد، بەڵام ئێستا ئەو دۆستە دێرینەی بارزانی یەكەم كەسە كە دێتەگۆ و پێدانی تۆپهاوێژی دوور مەودا بە هێزەكانی پێشمەرگە رەت دەكاتەوە.

ئ پ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان