ئابووری

15ى مانگ تێپه‌ڕى و به‌غدا مووچه‌كه‌ى نه‌نارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


15ى مانگ تێپه‌ڕى و به‌غدا مووچه‌كه‌ى نه‌نارد

مه‌ودا میدیا-

له‌كاتێكدا به‌ وته‌ى پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌غدا پێش 15ى ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ى ده‌نارد، به‌ڵام 15ى مانگ تێپه‌ڕى و به‌غداش مووچه‌ى نه‌نارد.

پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌ت كه‌ هیچ زانیارییه‌كى له‌ سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه‌ بۆ ناڕوات و ته‌نها به‌بێ زانیاریی قسه‌ ده‌كات، پێش 10 رۆژ وتى به‌غدا 15ى ئه‌و مانگه‌ پاره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شت ره‌وانه‌ ده‌كات، به‌ڵام زانیارییه‌كانى هیچ راست نه‌بوون.

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "مه‌رجى ناردنى مووچه‌ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم ته‌نها پاككردنه‌وه‌ و ده‌ستكاریكردنى لیستى مووچه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى خراپ ناردویه‌تى".

هه‌روه‌ها "وه‌زیرى دارایی عیراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاریی هه‌رێم و به‌غدا كه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو به‌ راشكاوانه‌ داواى له‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت و وه‌زیرى دارایی هه‌رێم كرد لیستێكى پاك ره‌وانه‌ بكه‌ن تا مووچه‌یان بۆ بنێردرێت".

مه‌رجێكى ترى وه‌زیرى دارایی عیراق بۆ هه‌رێم ئه‌وه‌ بووه‌ ته‌وتین بكه‌ن تا مانگانه‌ به‌بێ دواكه‌وتن له‌واده‌ى خۆى پاره‌ بخرێته‌ سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان