ئابووری
له سلێمانى نرخی بەنزین هەرزان نەبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بڕیاریدابوو نرخی بەنزین دابه‌زێت، بهَڵام تا ئێستا لە سلێمانی نرخی بەنزین هه‌رزان نه‌بووه.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیاری ئازادكردنی هاوردەی بەنزینی لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراقەوە دەركرد و دوابەدوای ئەوەش بە چەند رۆژێك نرخی بەنزین لە هەولێر و دهۆك بۆ هەر لیترێك بڕی 50 دینار دابەزی.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا كه كردویه‌تى "تا ئێستا نرخی بەنزین لە ناو شارى سلێمانی هەرزان نەبووە، به‌ڵام له بهنزینخانهكانى ده‌ره‌وه‌ى شار نرخى یه‌ك لیتر به‌نزین له‌خوار نرخى دیاریكراوى ناو شارى سلێمانییه".
لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 925 دینارە و موحەسەن بە 1125 دینارە و سوپەر بە 1250 دینارە.
ع