ئابووری

مووچه‌ى مانگه‌كانى هه‌شت و نۆ زیاتر دواده‌كه‌وێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچه‌ى مانگه‌كانى هه‌شت و نۆ زیاتر دواده‌كه‌وێت

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەچینە بەغداد و لیستی مووچەی مانگی 8 دەبەین له‌گه‌ڵ خۆمان.

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگه‌یاند "له‌ سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا نزیکەی دوو رۆژ لەوێ دەبین، لیستى مووچه‌ى مانگى هه‌شت ده‌به‌ین له‌گه‌ڵ خۆمان".

باسى له‌وه‌شكرد "پاش ئەوەش لیستی مووچەی مانگی 9 دەنێرین بۆ بەغداد و لە هەفتەیەکی دواتردا مووچەی مانگی 9 دابەشدەکرێت".

بەپێی وتەکانی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، دابەشکردنی مووچەی مانگی 8 و 9 دوا دەکەوێت بەهۆی درەنگ ناردنی لیستی مووچە و چاککردنی تێبینییەکانی بەغداد لەسەر لیستی مووچە.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان