عیراقی

له‌ ده‌ ساڵدا زیاتر له‌ 500 هه‌زار هاوسه‌ر جیابوونه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ ده‌ ساڵدا زیاتر له‌ 500 هه‌زار هاوسه‌ر جیابوونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرۆكی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عیراق رایگه‌یاند، كەیسەكانی جیابوونەوە لە ماوەی ده‌ ساڵدا به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیان كردووه‌.

فازڵ غەراوی سەرۆكی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عیراق رایگه‌یاند " ژمارەی ئەو حاڵەتانەی جیابوونەوە لە عیراق لەو ماوەیەدا تۆمار كراون، بەدەر لە هەرێمی كوردستان، گەیشتووەتە 357 هەزار و 887 حاڵەت".

وتیشى "بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەری، ساڵی 2021 حاڵەتی تۆماركراو 73 هەزار و 155 دۆسیەی جیابوونەوە بووە، لە ساڵی 2022 بە گشتی 68 هەزار و 410 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار كراوە".

هه‌روه‌ها "لە ساڵی 2023دا حاڵەتەكان بۆ 71 هەزار و 16 حاڵەت بەرز بووەتەوە، لە ماوەی حەوت مانگی یەكەمی ساڵی 2024دا 45 هەزار و 306 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار كراوە".

ده‌شڵێت "ڕێژەی جیابوونەوە لە نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2014 زۆر بووە، بەو پێیەی لە هەر پێنج هاوسەرگیرییەك، یەكێكیان بە جیابوونەوە كۆتایی هاتووە، هەروەها ژمارەی جیابوونەوەكانیش لەو ماوەیەدا گەیشتووەتە 516 هەزار و 784 لە كۆی دوو ملیۆن و 600 هەزار هاوسەرگیری، جگە لە هەرێمی كوردستان".

ع
Qaiwan
Qaiwan