ئابووری
نرخى زێڕ به‌رده‌وام ریكۆردى نوێى مێژوویی تۆمار ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى زێڕ به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دا ریكۆردى نوێى مێژوویی تۆمار ده‌كات، به‌جۆرێك بە درێژایی مێژوو، بۆ یەکەمجارە زێڕ نرخه‌كه‌ی بگاته ئه‌م ئاسته.
ئەمڕۆ دووشەممە16ى ئه‌یلوولى 2024، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی زێڕ به‌رزبووه‌وه و نرخێكى نوێى تۆمار كرد، كه نرخى بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 2589 دۆلار.
بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژى سوود له لایه‌ن بانکی ناوه‌ندى ئەمه‌ریکا، هۆکاره بۆ ئه‌م به‌رزبوونه‌وانه‌ى نرخى زێڕ و رۆژى چوارشەممە بانكه‌كه بڕیار ده‌دات.
پ ح ع