ئابووری

به‌غدا مووچه‌ى مانگى هه‌شت ده‌نیرێت"كاته‌كه‌ى زۆر نزیكه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا مووچه‌ى مانگى هه‌شت ده‌نیرێت"كاته‌كه‌ى زۆر نزیكه‌"

مه‌ودا میدیا-

به‌ وته‌ى وتەبێژی جێگری سەرۆکی حكومه‌تى هەرێم، ئەمڕۆ لیستی مووچه‌ى مووچەخۆران بۆ مانگى هه‌شت ره‌وانه‌ى بەغدا دەکرێت و لەم یەک دوو رۆژەشدا به‌غدا پاره‌ى مووچە بۆ ئه‌و مانگه‌ دەنێرێت".
 
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد "له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى بەغدا ناردوویه‌تى كه‌ یەک ترلیۆن و 181 ملیار دیناره‌، 998 ملیار دینارى وەک مووچەی مانگی حەوت دابەشکرا و 183 ملیار دینارى ماوەتەوە".

وتیشى "بڕى 691 ملیار دیناری هەرێم له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ راگیرابوو، به‌ڵام دوای دانوستاندن نێردرا بۆ وەزارەتی دارایی عیراق و لەم یەک دوو رۆژەدا وەکو تەواوکاری مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت".
 
وته‌بێژه‌كه‌ى جێگری سەرۆکی حكومه‌تى هەرێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی دارایی هەولێر و بەغدا، وەزیری دارایی عیراق باسى له‌وه‌كردووه‌، ئەگەر پرۆسه‌ى ته‌وتین تەواوببێت، ئەوان لیستی مووچەیان ناوێت".
 
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، وەزارەتی دارایی عیراق، بۆ لیستی مووچەی مانگی هه‌شت، داوای تەواوکردنی بایۆمەتریی و کۆدی مووچەخۆرانی کردووە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ناوی دووبارە و کێشەکانی پێشوو لە لیستەکەدا نەبێت.
 
وا مانگى نۆ زیاتر له‌ نیوه‌ى تێپه‌ڕیوه‌ و هێشتا مووچه‌ى مانگى هه‌شت دابه‌شنه‌كراوه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان