عیراقی

بڕى 20 بۆ 100 ملیۆن دینار ده‌درێته‌ گه‌نجان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕى 20 بۆ 100 ملیۆن دینار ده‌درێته‌ گه‌نجان

مه‌ودا میدیا-

به‌ مه‌به‌ستى به‌هێزكردن و تێكه‌ڵكردنى گه‌نجان به‌ بازاڕى كار، له‌ ئێستادا حكومه‌تى عیراق بڕیاریداوه‌ بڕى 20 تاوه‌كو 100 ملیۆن دینار بداته‌ گه‌نجان و وه‌ك راوێژکارێكی سەرۆکى حكومه‌ت ده‌ڵێت "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لینكێكیان كارا كردووه‌ و دواى ته‌واوبوونى ماوه‌ى كارای لینكه‌كه‌، قه‌رزه‌كان به‌ گه‌نجان ده‌درێت".

قاسم زاڵمی، راوێژکاری سەرۆکى حكومه‌تى عیراق بۆ کاروباری گەنجان ئاشكرایكرد "بۆ واده‌ى ماوه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن ئەنجومەنی باڵای لاوانه‌وه‌، لینکی پێدانى قەرز بۆ پرۆژەکانی گەنجان کراوه‌ته‌وه‌ و پاش ئه‌وه‌ى لینکەکە داخرا، ناوی ئه‌و گه‌نجانه‌ى داواکارییان پێشكه‌شكردووه‌، بەپێی پێوەرەکان ریزبەندی بۆ دەکرێت".

وتیشى "دواى ئه‌و قۆناغه‌ پێدانى قه‌رزه‌كان به‌ گەنجان کە لە نێوان 20 بۆ 100 ملیۆن دیناره‌، دەستپێدەکات".

ئه‌و راوێژکارە، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "پێدانى ئه‌و جۆره‌ قەرزانە به‌ گه‌نج زۆر گرنگه‌ تاوه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه‌ بەھێز بکرێن و تێکەڵبكرێنه‌وه‌ بە بازاڕی کار".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan