ئابووری
به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماه‌كاریی كراوه بۆ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وتى هاوڵاتییان.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مادده‌كانى به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وت له به‌غداوه گه‌یشتوون و له كۆگاكانى هه‌رێمى كوردستان دانروان".
وتیشى "له چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وتى هاوڵاتییان ده‌كرێت، هه‌موو مادده‌كان ده‌درێن به‌ڵام فاسۆلیاى تیا نییه".
باسى له‌وه‌شكرد "له ئێستادا به‌شه ئاردى مانگى حه‌وت ته‌واو نه‌بووه، هه‌ركات ئه‌ویش ته‌واوبوو به‌شه ئاردى مانگى هه‌شت دابه‌ش ده‌كه‌ین".
ع