ئابووری
وه‌زاره‌تى دارایی روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه.
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وەزارەتی دارایی و ئابوریی:
سەبارەت بە دابەشکردنی فۆڕمی زەوی بۆ فەرمانبەران و موچەخۆرانی تایبەت بە ڕێکخراوەکان، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە دەڵێن وەزارەتی دارایی و ئابوریی ڕێگرە لە پێدانی فۆڕمی زەوی بەو فەرمانبەرو موچەخۆرانە.
1- وەزارەتی دارایی و ئابوری هیچ پەیوەندییەکی بە پێدانی فۆڕم و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و موچەخۆراندا نییە و دوور و نزیک ئێمە بەشێک نین لەو بابەتە. 2- هەموو ئەو ڕێنمایی و ڕێکارو خاڵبەندییانەی بۆ پێدانی زەوی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و تەواوی چین و توێژەکان دیاریکراوە لە تایبەتمەندی و دەسەڵاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستانە.
3- ئەو کەس و لایەنانەی وەزارەتی داراییان بە ڕێگری لە پێدانی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و موچەخۆرانی ڕێکخراوەکان تۆمەتبار کردووە هیچ زانیارییەكیان لەبارەی ڕێكار و شێوازی دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نییە و ڕاستگۆ نەبوون.
ع