ئابووری

بانكى TBI: هاوڵاتییان به‌م جۆره‌ دۆلارى هه‌رزانیان ده‌ست ده‌كه‌وێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى TBI: هاوڵاتییان به‌م جۆره‌ دۆلارى هه‌رزانیان ده‌ست ده‌كه‌وێت

مه‌ودا میدیا-


بانکی بازرگانی عیراق میکانیزمی بەدەستهێنانی دۆلار بۆ مەبەستی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات رادەگەیەنێت.

بانكی بازرگانی عیراق ناسراو به‌ TBI لە راگەیەنراوێكدا سەبارەت بە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران ئاماژەی بەوەكردووە "پێویستە گەشتیارەكە پاسپۆرتی عیراقی کارا لەگەڵ ڤیزە یان ئیقامەی کارای هەبێت و ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، یان کارتی نیشتمانی هەبێت لەگەڵ کارتی خانووبەرە و بلیتی سەفەری کارابێت".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "گەشتیارەكە بەڵێننامە بۆ نەکڕینی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی لە لایەنێکی تر لە ناوخۆی عیراق لە ماوەی یەک مانگ پێشكەش بكات و دەبێت عیراقی بێت و تەمەنی لە سەرووی (18) ساڵەوە بێت".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "بڕە پارەیەک بە دیناری عیراقی دەبێت بە تایبەتی لە لقی بانک دابنرێت، بەمەرجێک ئەو بڕە پارەیە بە دیناری عیراقی یەکسان بێت بە بەهای پشکی هەمان بڕە پارە بە دۆلاری تەرخانکراو بۆ گەشتکردن".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان