ئابووری
سودانى نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، لەبەردەم دوو بژاردەدان و پێشبینی دەکەن له سه‌ر پرسى هه‌نارده‌ى نه‌وت لەئه‌مساڵدا بگەنه چارەسەر".
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند "پرسى دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمى كوردستان، پێویستی بەوه‌یه گرێبەستە نەوتییەکان یاخوود ھەمواری یاسای بودجە هه‌موار بكرێته‌وه، له كاتێكدا کۆمپانیا نەوتییەکانی ھەرێمیش ھەموارکردنی گرێبەستەکان رەتدەکەنەوە".
وتیشى "له یاسای بودجەدا بەرھەمھێنانی بەرمیلێک نەوت، تێچووه‌كه‌ى بە ھەشت دۆلار دیاریکراوە، به‌ڵام لە گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێم 26 دۆلاره".
سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به مه‌به‌ستى گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ ھەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان گفتوگۆكانیان بەردەوامە و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له ئەمساڵدا بۆ دەستپێکردنەوەی بگەنە چارەسەر".
روونیشیكرده‌وه "سه‌باره‌ت به کەمکردنەوەی خۆبەخشی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوت، بۆ پارێزگاریکردن لە نرخی نەوت، عیراق ئاماده‌ى پابەندبوونه".
پ ح ع