ئابووری

مەودا میدیا، لەسەر بەمیلاک بوونی مامۆستایانی گرێبەست زانیاریی دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا،  لەسەر بەمیلاک بوونی مامۆستایانی گرێبەست زانیاریی دەخاتەڕوو

مەودا میدیا-

دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ گرێبەستی ھەمیشەیی، پرسیار ئەوەیە ئایا ھەروا بە گرێبەستی بۆ ھەمیشە دەمێننەوە یان دەکرێن بە میلاک، وە ئەگەر دەکرێنە میلاک کەی ئەو بڕیارە دەدرێت؟

لەوبارەیەوە، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ھەرێمی کوردستان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "بۆ بەھەمیشەیی کردنیان واتە ھەر لە سەرەتاوە بە شێوەی میلاک دابمەزرێندرێن، زۆر ھەوڵیان داوە و نەکرا، چونکە حکومەتی ھەرێم لە ئێستادا ئەو داھاتەی لەبەردەستدا نییە".

وتیشی "بەڵام ھەوڵەکانیان بۆ ساڵی 2026ە، واتە دوای دوو ساڵی تر ئه‌وكاته‌ لەگەڵ پەرلەمانتاران دادەنیشن، تاوەکو  مافی وەزیفی و بە ھەمیشەیییان پێبدرێت".

ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی گرێبەست، ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم دامەزراندنەیان بە شێوەی گرێبەست کاتییە و لە دوای ئەم دوو ساڵە کۆتایی پێدێت و دەکرێنە ھەمیشەیی".

ئەمە لەکاتێدایە، رۆژی ھەینی 13-9-2024 وردبینی لە ناوی مامۆستایانی وانەبێژ تەواوبوو و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا و بڕیارە رەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت و ھەر ئەم نوێنەرەی مامۆستایان رایگەیاند "مووچەی مانگی نۆیان بە شێوەی گرێبەست پێدەدرێت نەک بە شێوەی وانەبێژ".

به‌پێى ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، له‌ هەرێمی کوردستان 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ هه‌يه‌ و ئەگەر بكرێنه‌ گرێبەست، مانگانە پێویستیان بە 18 ملیار دینار دەبێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان