کوردستانی

له‌ سه‌ر پاكوخاوێنى خواردنگه‌كان دڵنیایی ده‌درێته‌ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سه‌ر پاكوخاوێنى خواردنگه‌كان دڵنیایی ده‌درێته‌ هاوڵاتییان

مه‌ودا میدیا-

دڵنیایی ده‌درێته‌ هاوڵاتییان له‌ پاكوخاوێنى شوێنى خواردنگه‌كان و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى باڵا له‌ قایمقامیه‌تى سلێمانىش رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراقیشدا سلێمانى پاكترینه‌ و پابه‌نده‌ به‌ رێنماییه‌كانه‌وه‌". 

ئازاد نه‌بى، نوێنه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ته‌ندروستیی و ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵا له‌ قایمقامیه‌تى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "زۆربه‌ى زۆرى شوێنه‌كانى خواردن و خواردنه‌وه‌كان پابه‌ندى رێنماییه‌كانن و سه‌رپێچییان نییه‌، به‌ڵام تاك و ته‌را سه‌رپێچى هه‌ر ده‌بێت، وه‌ك به‌سه‌رچوونى مۆڵه‌ت یان ئه‌وه‌یه‌ له‌ مامه‌ڵه‌دایه‌ یان كارتى ته‌ندروستیی به‌سه‌رچووه‌، یان له‌ لایه‌ن شاگرده‌كه‌وه‌ هه‌ندێك شت نازانرێت".

وتیشى "ئه‌وه‌ى جێى خۆشحاڵییه‌ له‌م ماوه‌یه‌ى رابردوودا سه‌رپێچیه‌كى له‌و جۆره‌ نه‌بووه‌ كه‌ كاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤه‌كان هه‌بێت".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لێژنه‌كه‌ى قایمقامیه‌ت، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ده‌توانین دڵنیایی بده‌ینه‌ هاوڵاتییان كه‌ شوێنه‌كان و خواردنگه‌كان پاكوخاوێنن و سلێمانى پابه‌نده‌ به‌ رێنماییه‌كانه‌وه‌، وه‌ له‌ هه‌رێم و عیراقیشدا سلێمانى پاكترینه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان