گێتی
ئێران به‌به‌هاى سه‌دان ملیۆن دۆلار زیانى له ئیسرائیل داوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى روسیا ئه‌لیه‌وم بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ى 12 رۆژى شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل، به به‌هاى سه‌دان ملیۆن دۆلار درۆنى ئیسرائیل له لایه‌ن ئێران خراونه‌ته خواره‌وه.
به‌پێى راپۆرتێكى ئاژانسه‌كه "بەرپرسانی ئیسرائیل باسیان له‌وه‌كردووه، درۆنه به‌هێزه‌كانیان له وڵاتى ئێران خراونه‌ته خواره‌وه و زیانێكى زۆریان به‌ركه‌وتووه".
له لایه‌كى تره‌وه رۆژنامەی بەدیعوت ئاحارونوت له زارى به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانى ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه "چەند درۆنی بەنرخی وڵاته‌كه‌یان كه به‌هاكه‌یان سه‌دان ملیۆن دۆلار بووه له لایه‌ن ئێرانه‌وه خراونه‌ته خواره‌وه".
پێشتریش میدیاكانى ئیسرائیل باسیان له‌وه‌كردبوو "درۆنە پێشکەوتووەکانی ئیسرائیل لە شەڕی 12 رۆژە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە خراونه‌ته خواره‌وه، له‌ناویشیاندا درۆنى سپارك كه به‌هێزترین و گرانترین درۆنى ئیسرائیله له لایه‌ن ئێرانه خراوه‌ته‌خواره‌وه".
ع
بیروڕا



