گێتی

گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ ئێران دەستپێدەکەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ ئێران دەستپێدەکەنەوە

مه‌ودا میدیا-

هێڵی فڕۆکەوانیی تورکی پاش چەند رۆژێک لە راگرتنی بەهۆی شەڕی ئێران و ئیسرائیل، دەست بە گەشتەکانی بۆ ئێران دەکاتەوە.

بیلال ئەکشی، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی فڕۆکەوانیی تورکی "تورکش ئێرلاین" بڵاویكرده‌وه‌ "لە رۆژی دووشەممە 30ـی حوزەیرانەوە، دەست بە گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکانی ئێران دەکەنەوە". 

پاش ئەوەی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی رۆژی 13ـی ئەم مانگە هێرشێکی فراوانی کردە سەر ئێران، تارانیش بە موشەک و درۆن وەڵامی دایەوە، هێڵی فڕۆکەوانی تورکی و هێڵەکانی دیکەی فڕۆکەوانیی، گەشتەکانیان بۆ ئێران راگرت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هێڵی فڕۆکەوانی تورکی، رۆژی چوارشەممە، پاش دوو هەفتە، دەستی بە گەشتەکانی بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و بەغداد کردەوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan