راپۆرت

مه‌ترسیی له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتیی توركیا دروستبووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌ترسیی له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتیی توركیا دروستبووه‌

مه‌ودا میدیا-

شیكه‌ره‌وانى پرسی کورد هۆشداریی دەدەن بەبێ راگەیاندنی ئاگربەستی دوولایەنە، ئاشتیی لەنێوان تورکیا و پەکەکە دەبێتە وەهمێکی مەترسیدار.

پاش ئەوەی کە پەکەکە لە مانگی ئایاری 2025 بە فەرمی ئامادەیی خۆی بۆ چەکدانان راگەیاند، هیواکان بۆ کۆتایی هاتنی یەکێک لە درێژخایەنترین پێکدادانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیندوو بوونەوە، بەمحاڵەشەوە درێژەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر بارەگاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستبەجێ ئەم هیوایەی تووشی گومان کرد.

ئیلیزا مارکووس، نووسەری کتێبی شیکاریی "خوێن و باوەڕ" کە یەکێکە لە بەناوبانگترین شیكه‌ره‌وانى پرسی کورد لەمبارەوە هۆشداریی دەدات کە "دەرفەت بۆ گەڕانەوەی شەڕ زۆره‌، پەکەکە دەڵێت کە دەیەوێت بۆ رێکەوتنی ئاشتیی بگەڕێتەوە بەڵام جەختیش دەکاتەوە کە ناچارە کە لەخۆی بەرگری بکات و شەڕ بکات".

ناوبراو لەو بڕوایەدایە کە تورکیا ناتوانێت هاوکات باس لە پڕۆسەی ئاشتیی بکات و درێژەیش بە بۆردوومانی بارەگاکانی لایەنی بەرامبەر بدا، ئەم سیاسەتە تەنها قووڵتر بوونەوەی کەلێنەکان و سەرهەڵدانەوەی بێ متمانەیی لێدەکەوێتەوە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا مێگات بودەت، شیكه‌ره‌وه‌ى سەربەخۆی پرسە کوردییەکان و بەڕێوەبەری ئینستیۆتی ئاشتیی کوردی لە واشنتن بە تێڕوانینێکی گشتگیرتر ئاماژە بە پڕۆسەکانی ئاشتیی دەکات کاتێک کە میکانیزمێکی تۆکمەی ئاگربەستیان لەپشتەوە نییە.

ناوبراو دەڵێت کێشەکە ئەوەیە کە پڕۆسەی ئاشتیی دەستی پێکردووە ئەوەش بەبێ ئاگربەستی دوولایەنە و سەقامگیر، هەردوولایەنەکە دەتوانن میدیاکان کونترۆڵ بکەن و مانای سیاسیی پێکدادانەکان سنووردار بکەن، بەڵام پێکدادانی چەکداری دەتوانێت بە ئاسانی لە کونترۆڵ دەربچێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan