کوردستانی
هه‌رێم به مه‌رجه‌كانى به‌غدا رازیبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان به مه‌رجه‌كانى به‌غدا رازیبووه و رێككه‌وتن نزیكه و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى مووچه دڵخۆشكه‌رن.
سروه محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌یه‌كى زۆر باش له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق و كۆمپانیاكانى هه‌نارده‌ى نه‌وتكراوه".
وتیشى "هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندیی داوه بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌كى به‌غدا پێداچوونه‌وه‌ى به داهاتى ناوخۆى هه‌رێم بكات، گفتوگۆكان دڵخۆشكه‌رن و به‌ره‌وپێشچوون".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "به‌پێى یاساى ئیدارى دارایی پێویسته هه‌رێمى كوردستان داهاته‌كانى ناوخۆ بۆ به‌غدا بنێرێته‌وه به رێژه‌ى %50، هه‌رێمى كوردستانیش ره‌زامه‌ندیی داوه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتیش رێككه‌وتن نزیكه كه هه‌رێم رۆژانه نه‌وت بداته به‌غدا".
ع
بیروڕا



