کوردستانی

پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هێنرێت كێشه‌ دروستده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هێنرێت كێشه‌ دروستده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

چاودێرێكى سیاسیی باس له‌وه‌ده‌كات، پێویسته‌ هه‌رچى زووه‌ دوو لایه‌نى پێكهێنه‌رى حكومه‌تى نوێى هه‌رێم، رێككه‌وتن بكه‌ن و كابینه‌ى نوێ پێكبهێنن.

ئه‌میر سه‌عید، چاودێرى سیاسیی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێكنه‌هێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێده‌نێته‌ هه‌شت مانگ، تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه‌ و ئه‌و پرسه‌ش زۆر درێژه‌ى كێشا".

وتیشى "پێویسته‌ هه‌رچى زووه‌ ئه‌و دوو لایه‌نه‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان په‌له‌بكه‌ن له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت و خه‌می خه‌ڵك و كوردستانیان بێت، بۆ ئه‌وه‌ى كابینه‌ى نوێ خزمه‌تى خه‌ڵك بكات".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌روه‌ها پێویسته‌ پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق كه‌ بڕیاره‌ مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، كابینه‌ى نوێ پێكهێنرابێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مه‌ترسیی له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان دروستده‌كات و ئه‌وكاته‌ش زیاتر ده‌خایه‌نێت چونكه‌ به‌هۆى هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه‌ و پێكهێنانى حكومه‌تى عیراق زیاتر دواده‌كه‌وێت".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ هۆكارى دواكه‌وتنى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ پارتى دیموكراتى كوردستانه‌ و ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان لاى خۆیبن، له‌كاتێكدا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى رۆشت پارتى كورسییه‌كانى كه‌میكردووه‌ و وه‌ك رابردوو زۆرینه‌ نییه‌".


ع
Qaiwan
Qaiwan