ئابووری
مه‌سرور بارزانى: كێشه‌ى ئاوى ژێر زه‌وى چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، به دروستكردنى چه‌ندین پۆند له سنورى قوشته‌په، ئاوى ژێر زه‌وى ده‌بوژێنینه‌وه.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "كێشه‌ی كه‌مئاوی تا ئه‌و ئاسته له ده‌ڤه‌ری قوشته‌په سه‌خت ببوو كه مه‌ترسیی چۆڵكردنی هه‌ندێك گوند هه‌بوو، زۆربه‌ی بیره‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش كه له كۆنترین بیره‌كانی كوردستانن، وشك بوون كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ دابه‌زینی ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی".
وتیشى "به ته‌واوبوونی ئه‌م پرۆژه‌یه و گه‌شتنی ئاو بۆ سه‌رانسه‌ری ده‌ڤه‌ره‌كه، زۆربه‌ی ئه‌و بیرانه، چیتر پێویستییان پێ نامێنێت و به دروستكردنی چه‌نده‌ها پۆندی دیكه‌ش له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا، ئاوی ژێرزه‌وی ده‌بووژێنینه‌وه و مه‌ترسیی وشك ساڵی كه‌متر ده‌بێته‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌م ده‌ڤه‌ره زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هه‌یه بۆ پێشكه‌وتن له رووی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و سامانی ئاو، بۆیه‌شه یه‌كێك له‌و شوێنانه‌یه كه پلان و به‌رنامه‌كانی داهاتوومان ده‌یگرێته‌وه و په‌نا به خوا ده‌بێته یه‌كێك له ده‌ڤه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی كوردستان".
ع