ئابووری

سبه‌ینێ له‌م ناوچه‌یه‌ نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ینێ له‌م ناوچه‌یه‌ نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، له‌ سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ست به‌دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌ "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، له‌ ناوچه‌ى پشده‌ر له‌ ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ست به‌دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ده‌كرێت".

ئارام محه‌مه‌د، بریكارى دابه‌شكردنى خۆراك له‌و باره‌وه‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و نه‌وته‌ى كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت به‌ كارتى زیره‌كى ساڵانى رابردوو ده‌بێت و بۆ هه‌ر خێزانێك 200 لیتر نه‌وتى ده‌درێت".

وتیشى "نرخه‌كه‌ى 104 هه‌زار دینار ده‌بێت و تا ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ته‌واو نه‌بن له‌ ناو شاره‌كانى ده‌ست به‌دابه‌شكردن ناكرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان