ئابووری

دوو مووچه‌ بۆ هه‌رێم یه‌كلابووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو مووچه‌ بۆ هه‌رێم یه‌كلابووه‌ته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، بڕیار وایه‌ به‌غدا له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا مووچه‌ى مانگى هه‌شت و نۆ بۆ هه‌رێم بنێرێت.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "بڕیارە لە 15 رۆژدا دوو مووچە بدرێت، پێویستە لە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 8 و 9 بێت و شاندێک دەچێتە بەغدا بۆ بردنی لیستی مووچەی هەردوو مانگەکە".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر ئیخلاس دلێمى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی عیراق رایگه‌یاند "له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى مانگى هه‌شت و هه‌فته‌ى دواتر مووچه‌ى مانگى نۆ ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت".

ع

Qaiwan
Qaiwan