ئابووری
ئه‌مڕۆ گرفتى وه‌رگرتنى پاره‌ى چه‌كى گه‌نمى جووتیاران چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى گرفت له وه‌رگرتنى پاره‌ى چه‌كى گه‌نمى جووتیارانى سلێمانى دروستبوو، به‌ڕێوه‌به‌رى سایلۆى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "له ئێستادا له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیدان و پێشبینى ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ گرفته‌كه چاره‌سه‌ر ببێت".
له دوایینجاردا به‌غدا بڕى 150 ملیار دینارى وه‌ك پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران بۆ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌كرد و له پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ شه‌ممه، ده‌ستكرا به دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران، به‌ڵام له پارێزگاى سلێمانى به‌هۆى گرفتى ته‌كنیكییه‌وه، پاره‌كه دابه‌شنه‌كرا.
له‌وباره‌یه‌وه، نه‌سرین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى سایلۆى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له ئێستادا له‌گه‌ڵ به‌غدا له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كه‌دان".
وتیشی "به‌پێى به‌دواداچونه‌كانیان و هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، پێشبینى ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له دواى ئه‌وه‌ى گرفته‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كرد، ده‌ستده‌كه‌ن به دابه‌شكردنى پاره‌ى چه‌كى جووتیاران".
پ ح ع