ئابووری
ئه‌و بڕیاره درا كه به‌هاى دۆلار دابه‌زێنێت و نرخى زێڕ به‌رزبكاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له پاش چوار ساڵ ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بڕیاره‌ى دا كه به‌هاى دۆلار دابه‌زێنێت و نرخى زێڕ به‌رز بكاته‌وه، كه ئه‌ویش كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژەی سوودی بانکییه.
دواى ئه‌وه‌ى بڕیار بوو ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ئه‌مه‌ریكا بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى سوودى بانكى جێبه‌جێبكات، دوای چوار ساڵ ئه‌مڕۆ بۆ یەکەمجار رێژەی سوودی بانکی بە رێژەی 0.50٪ کەمکردەوە.
بڕیاره‌كه کاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ، نەوت و بازاڕەداراییەکان دەبێت و به‌و پێیه بێت بەهای دۆلار دادەبەزێت و نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە.
هه‌ر دوابه‌دواى بڕیاره‌كه‌ش یەک ئۆنسە زێڕ نرخه‌كه‌ى بۆ سەروو 2590 دۆلار بەرزبووەوە.
پ ح ع