ئابووری

وه‌زاره‌تى دارایی پاره‌كه‌ى به‌غداى وه‌رگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى دارایی پاره‌كه‌ى به‌غداى وه‌رگرت

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان داوای راکێشانی ئەو پارەیە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق دەکات، کە ئەمڕۆ خرایە سەر هەژمارەکەی، بۆ تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت.
 
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، کە لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری داراییەوە واژۆ کراوە و رەوانەی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق کراوە، داوا دەکات ئەو پارەیەی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئەیلوولی 2024 خرایە سەر هەژمارەکەی، رابکێشێت.
 
وەزارەتی دارایی داوای لە لقی بانکەکە کردوو ئەو 572 ملیار و 738 ملیۆن دینارە لەلایەن لیژنەیەکی سێ کەسییەوە، کە وەزارەتەکە ناوی هێناون، رابکێشرێت بە مەبەستی تەواوکردنی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتی ئەم ساڵ.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌غدا بڕى 572 ملیار دینارى خسته‌ سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان