عیراقی

ئیسرائیل یه‌كه‌م هاوڵاتیی عیراقى كوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیسرائیل یه‌كه‌م هاوڵاتیی عیراقى كوشت

مەودا میدیا-

لە ئەنجامی بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، هاوڵاتییەكی عیراقی کوژراو هێرش و بۆردوومانەكانیش بەردەوامە.

میدیا عەرەبییەكان رایانگەیاند "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 24ی ئەیلوول، سوپای ئیسرائیل جارێكی دیکە باكووری لوبنانی بۆردوومانكردەوە و بەهۆیەوە یەكەم هاوڵاتیی عیراقی كوژراوە.

وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش بڵاویکردووه‌تەوە "بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر لوبنان 492 كەس كوژراون، كە 35 كه‌سیان منداڵ و 58 كەسی تریان ژن بوون، هەروەها هەزار و 645 كەسی تریش بریندار بوون".

چەند رۆژێكە ئیسرائیل بەچڕی هێرش دەكاتە سەر باكووری لوبنان و داوای لە خەڵكی ناوچانەكانی باشووری لوبنانیش كردووە، لە نزیك بارەگا و ئەو شوێنانەی حزبوڵڵای تێدایە دووربكەونەوە.

Qaiwan
Qaiwan