عیراقی

ئامارێكى مه‌ترسیدار له‌باره‌ى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامارێكى مه‌ترسیدار له‌باره‌ى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئامارێكى دادگاكانى عیراق، رۆژانه‌ نزیكه‌ى 200 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران تۆمار ده‌كرێت.

به‌پێى ئاماره‌كه‌ "له‌ ماوه‌ى مانگى رابردوو له‌ عیراق پێنج هه‌زار و 400 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ له‌ناو دادگاكانى ئه‌و وڵاته‌ تۆماركراوه‌".

هه‌ر به‌پێى ئاماره‌كه‌ "به‌ تێكڕا رۆژانه‌ 180 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران تۆماركراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌رزترین رێژه‌ى جیابوونه‌وه‌ كه‌ تا ئێستا تۆماركرابێت".

بێرى قادر، پارێزه‌ر له‌و باره‌وه‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران هۆكارى زۆره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ ئێستا باوترینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سۆشیال میدیا و لێكتێنه‌گه‌یشتن و ئاره‌زوو بۆ جیابوونه‌وه‌، واته‌ كچ و كوڕن هه‌ن شته‌كه‌ لایان ئاساییه‌ كه‌ به‌رده‌وامى نه‌ده‌ن به‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان".

ع
Qaiwan
Qaiwan