عیراقی

سه‌رۆك كۆمارى عیراق داواى راگرتنی جەنگ ده‌كاته‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆك كۆمارى عیراق داواى راگرتنی جەنگ ده‌كاته‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ هێرش و بۆردوومانه‌كانى سوپاى ئیسرائیل بۆ سه‌ر حزبوڵڵاى لوبنان، سه‌رۆك كۆمارى عیراق په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا به‌ تووندى ئیدانه‌ى ده‌كات و دواى  راگرتنی جەنگ و رێگریکردن لە کۆمەڵکوژی هاوڵاتییانی مەدەنی ده‌كات.
 
د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمارى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "بەتووندترین شێوە ئەو دەستدرێژییە ئیدانە دەکەین، کە دەکرێتە سەر لوبنانی برا و بەسەدان هاوڵاتیی شەهید و برینداربوون،  ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە".

راشیگه‌یاندووه‌ "لەکاتێکدا دووپاتیدەکەینەوە، کە عیراق هاوشانی براکانی لە لوبنان و فەڵەستین دەوەستێتەوە، هاوکات داوای هاودەنگیی تەواو دەکەین لەگەڵ هەردوو گەلی برا و سەرلەنوێ جەختدەکەینەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی لەئەستۆبگرێت و کاری بە پەلە و کاریگەر بکات بۆ راگرتنی جەنگ و رێگریکردن لە کۆمەڵکوژی دەرهەق بە هاوڵاتییانی مەدەنی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan