عیراقی

عیراق و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان رێككه‌وتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان رێككه‌وتن

مه‌ودا میدیا-

عیراق و ئەمه‌ریکا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەخت لەوە دەکەنەوە، لە ماوەی 12 مانگی داهاتوودا کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە خاکی عیراقدا دێت و هێزەکان دەکشێنەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا و عیراق، لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردوە "هەردوو وڵات پەیوەندییەکی ستراتیجییان هەیە، لە ئەنجامی راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شکستپێهێنانی داعش و وڵاتانی دۆست، هەروەها گفتوگۆی چڕی لێژنەی باڵای سەربازیی ئەمه‌ریکا و عیراق، کە لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا بە پەرۆش و پیشەیی لە کۆبوونەوە چڕەکاندا کاریان کردووە و لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن".

هه‌روه‌ها "هەردوولا ریککەوتن لەسەر تەواوکردنی ئەرکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە عیراق لە ماوەی 12 مانگی داهاتوودا، کە لە کۆتایی مانگی (ئەیلول/۹)ی 2025 درەنگتر نەبێت و گواستنەوەی بۆ هاوبەشی ئەمنی دوولایەنە بۆ پاڵپشتی کردنی هێزە عیراقییەکان و بەردەوام بوونی فشارەکانی سەر داعش".

"بەپێی مەرجە مەیدانییەکان و راوێژکارییەکانی نێوان عیراق و ئەمه‌ریکا و ئەندامانی هاوپەیمانییەکە، ئەرکی ئەو هاوپەیمانییە سەربازییەی لە تا مانگی ئەیلولی 2026 بەردەوام دەبێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan