تەندروستی

چینێكى ترى كۆمه‌ڵگه‌ هۆشدارى به‌ حكومه‌ت ده‌ده‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چینێكى ترى كۆمه‌ڵگه‌ هۆشدارى به‌ حكومه‌ت ده‌ده‌ن

مه‌ودا میدیا-

ده‌رچووانى دانه‌مه‌زراو و خۆبه‌خشانى به‌شه‌ پزیشكییه‌كان هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌ ئه‌گه‌رى به‌ده‌مه‌وه‌ نه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان، له‌ سه‌رجه‌م شار و قه‌زاو ناحییه‌كان بایكۆت و خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

موختار به‌مۆیی، وته‌بێژى ده‌سته‌ى نوێنه‌رانى ده‌رچووه‌ دانه‌مه‌زراوه‌كانى به‌شه‌ پزیشكییه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌ ساڵانى 2013 و 2014ه‌وه‌ خوێندنیان ته‌واو كردووه‌ و ده‌رچووى به‌شه‌ پزیشكییه‌كان و ژماره‌یان نزیكه‌ى 6 بۆ 7 هه‌زار هه‌یه‌ ده‌رچووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش دوو بۆ دوو هه‌زار و 500 ده‌رچوویان له‌ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان خۆبه‌خشن".

وتیشى "به‌ مه‌به‌ستى دامه‌زراندنیان چه‌ندینجار سه‌ردانى به‌رپرسه‌حكومییه‌كان و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییان كردووه‌، به‌ڵام هه‌ر هیچیان بۆ نه‌كراوه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌مجاره‌ش داواكارییه‌كه‌یان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێكى جدى وه‌رنه‌گرنه‌وه‌ هه‌ڵوێستیان ده‌بێت و بایكۆت و خۆپیشاندان له‌ سه‌رجه‌م شار و قه‌زا و ناحیه‌كان ده‌كه‌ن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan