کوردستانی
كاتى بارانه به‌هێزه‌كه دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌وى داهاتوو شه‌پۆلێكى به‌هێزى باران بارین چه‌ندین ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
سیروان ساڵح، شارەزاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سبەینێ سێشه‌ممه، شەپۆلێکی کورتخایەنی باران و باى بەهێز بە کاریگەری جیاواز ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و گەرمیان دەگرێتەوە".
وتیشى "ئەگەری لافاوی کورتخایەن لە بەشێکی چەم و دۆڵەکانی پارێزگای سلێمانی و بەشێکی ئیدارەی گەرمیان هەیە".
باسى له‌وه‌شكرد "بۆماوەی چەند کاتژمێرێک ئەگەری بارانبارین هەیە، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و هەروەها تەرزەش دەبارێت".
کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر بەشێکی گەرمیان و خۆرهەڵاتی کەرکوک و بەشێکی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین دەگرێتەوە و لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کاریگەرییەکەى لاواز دەبێت.
پێشبینیی بڕی بارانبارین لەناوچەکان بەمجۆرەن:-
پارێزگای هەڵەبجە – یەک تا شەش ملیمەتر.
پارێزگای سلێمانی – حەوت تا ٢٥ ملیمەتر.
ئیدارەی ڕاپەڕین – هەشت تا ٣٠ ملیمەتر
ئیدارەی گەرمیان – یەک تا ١٥ ملیمەتر
ع