کوردستانی

ستران عه‌بدوڵا: وای دەڕوخێنین نەبێتەوە و نەناسرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ستران عه‌بدوڵا: وای دەڕوخێنین نەبێتەوە و نەناسرێتەوە

مه‌ودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، ئیتر بۆ دواوه‌ ناگه‌ڕێینه‌وه‌، وا ده‌یڕوخێنین نه‌بێته‌وه‌ و نه‌ناسرێته‌وه‌.
 
ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند "وای دەڕوخێنین نەبێتەوە و نەناسرێتەوە دەڵێت، ئیتر بۆ دواوە ناگەڕێینەوە، لە شوێنێك ناوەستین، شەمەندەفەری یەكێتیی بێووچان بەرەو پێشەوە دەڕوات تاوەكو دەگاتە دوا مەنزڵ كە مەنزڵی حكومەتێكی تازەی بەرپرسیار و خزمەگوزار و مووچەدەرە نەك مووچەخۆر".

وتیشى "لەم رێیەشدا هەموو بەربەستەكان دەڕوخێنین و تەختدەكەین، هەموو بێدادی و بێرێزی و بێزارییەك چارەدەكەین".

باسى له‌وه‌شكرد "كابینەی دوای ئەمە هەر بەژمارە دەیە، دەنا شتێكی جیاواز دەبێت، شتێك دەبێت بۆ هەرێمێكی سەرتاسەریی تازە و وێستگەیەكی نوێ دەبێت لە ئەزموونی حوكمڕانیی كوردستان حكومەتێكی سەوز و ئاوەدان كە وەك سەرۆك بافل وتەنی، خزمەتكاری خەڵكەكەی خۆمان دەبێت.".


Qaiwan
Qaiwan