عیراقی

هه‌زاران لوبنانى ئاواره‌ى عیراق بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌زاران لوبنانى ئاواره‌ى عیراق بوون

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌و هێرشه‌ به‌رده‌وامانه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاتى لوبنان به‌تایبه‌ت له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوو، هه‌زاران لوبنانى ئاواره‌ى عیراق بوون.

عەمید میقداد میری، وتەبێژى وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "لە ماوەی 10 رۆژدا عیراق پێشوازی لە نزیكەی پێنج هەزار ئاوارەی لوبنانی لە رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەی بەغدا و نەجەف و دەروازەی قائیم كردووە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری نشینگە مافی مانەوە بۆ 30 رۆژ بەو لوبنانیانە دەدات و بێ بەرانبەر بۆیان درێژ دەكاتەوە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بەپێی رێنمونییەكان ئێستە لوبنانییەكان دەتوانن بێ وەرگرتنی ڤیزە، تەنیا لە رێگەی مۆری هاتنەژوورەوە بێنە ناو عیراق و بمێننەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان