عیراقی
پشوو هۆكارى كهمى داهاته
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارەزایەکی ئابووری عیراق رایگەیاند، عیراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین رۆژانی پشووی هەیە ئەمەش بارگرانی بۆ بوجە دروستدەکات.
نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووری عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردوهوه "کۆی رۆژە پشووەکانی هەینی و شەممە لە ساڵێکدا 104 رۆژە، رۆژانی پشووی تایبەت 16 رۆژە، رۆژی پشووە نارەسمییەکان 20 رۆژە و بە نزیکەیی رۆژی پشووەکان دەگاتە 140 رۆژ لە ساڵێکدا کۆی گشتیی رۆژەکان لە ساڵێکدا تەنها 225 رۆژ دەوام دەکرێت".
وتیشى "عیراق لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین پشووی رەسمی و نارەسمی هەیە، بودجەی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵێکدا 90 ترلیۆن دینارە، ئەگەر ئەمە دابەشبکرێت بەسەر رۆژەکانی ساڵدا 34 ترلیۆنی بەر ئەو رۆژانە دەکەوێت کە پشوون".
ئهوهشى خستهڕوو "پشوو بە هەموو جۆرەکانییەوە، هۆکارە بۆ زیانێکی دارایی گەورە لە عیراق و ساڵانە قورسایی زۆر دەخاتە سەر بودجە".