عیراقی

داوا ده‌كرێت ئیسرائیل هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوا ده‌كرێت ئیسرائیل هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر عیراق

مه‌ودا میدیا-

رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق له‌ لایه‌ن چوارچێوەی ھەماھەنگییه‌وه‌ راسپێردراوه‌ بۆ پاراستنی وڵاته‌كه‌یان لەھێرشی ئیسرائیل، ھەنگاوی پێویست بگرێتەبەر.
 
له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ى رۆژنامەی (شەرقلئەوسەت)دت هاتووه‌ "ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، محه‌مه‌د شیاع سودانیان راسپاردووە تاوەکو ئەوەی پێویستە بۆ پاراستنی عیراق بیکات".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراقیش ھۆشداری داوە لە تێوەگلانی وڵاته‌كه‌ لەو جەنگە، هاوكات دەنگۆی ئەوە ھەیە کە عەبادی، نامەیەکی ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاڕاستەی ئەلینا رومانوسکی، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە عیراق کردبێت، کە تێیدا داوایکردووە، واشنتن فشار بکاتە سەر ئیسرائیل بۆ رێگریکردن لە بۆردوومانکردنی ئامانجەکانی لە عیراق". 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق وڵاتانی ئەوروپای  ھان داوە كه‌ فشار بکەن تاوه‌كو ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کەمبکرێتەوە و کار بکرێت لەسەر دوورخستنەوەی عیراق لە ھەر بۆردوومانێکی ئیسرائیل".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan