عیراقی
هێرش دەکرێتە سەر نووسینگەی کەناڵێكى تهلهفزیۆنى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو بە دەیان کەس لە لایەنگرانی گرووپەچەکدارییەکانی عیراق بە بەرزکردنەوەی ئاڵای گرووپەکانی حەشدی شەعب و وێنەی سەرکردە کوژراوەکانیان، پەلاماری نووسینگەی کەناڵی MBC یان لە شاری بەغدا دا و ئاگریان تێبەردا.
درەنگانی شەوی رابردوو بە دەیان کەسی سەر بە گرووپەچەکدارییەکانی عیراق بە دروشمی جۆراوجۆر هێرشیان کردە سەر نووسینگەی کەناڵی MBC سعودی لە گەڕەکی جامیعەی بەغدادی پایتەخت، دوای تێکشکاندنی کەلوپەلەکانی ناوی بەشێکی نووسینگەکەشیان سووتاند.
دوا پەخشکردنی راپۆرتێک لە کەناڵەکە لەسەر سەرکردەکانی حزبوڵڵا و بزووتنەوەی حەماس، وەک دوو گرووپی "تیرۆریستی" ناویان براوە، ناڕەزایەتی لایەنگرانی ئەو گرووپانەی لە عیراق لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکان روونکراوەتەوە "ئەمە یەکەم جار نییە هێرش دەکرێتە سەر نووسینگەی ئەو کەناڵە لە بەغداد، ساڵی 2020، دهیان كهس لە لایەنگرانی عەسائب ئەهل حەق بەبیانووی سووکایەتیکردن بە مەهدی موهەندیس هێرشیان کردە سهر نووسینگەی کەناڵی MBC لە بەغداد".