عیراقی
لە سهر دانیشتنەکانی پەرلەمان زانیاریی دهخرێتهڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ھەفتەی رابردوو دانیشتنی پەرلەمانی عیراق ئەنجام نەدرا و بەشێکی پەیوەست بوو بە گەڕانەوەی ئەندامە کوردەکان بۆ ھەرێمی کوردستان و سەرقاڵ بوون بە بانگەشەی ھەڵبژاردنەوە، ئەندامێکی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت "ئەگەری ھەیە ئهم ھەفتەیهش ئەنجام نەدرێت".
ژمارەی ئەندامانی کورد لە بەغدا 65 پەرمانتارە و ھەموویان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین کورسی بۆ لایەنەکانیان گەڕاونەتەوە ھەرێمی کوردستان و سبهینێ رۆژى یهكشهممه 20-10- 2024، پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەوان پێشتر لە بەغدا بوون و بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمانیان کردووە، بەڵام تەنیا یەک ھەفتەیە کە نەکراوە و لە ئێستاشدا دیار نییە ئهم ھەفتهیهش دەکرێت یان نا".
وتیشی "چونکە تاوەکو رۆژی دوو شەممە پشووە و بۆ رۆژانی دواتریش ھێشتا روون نییە، لەبەر ئەوەی جاری وا ھەبووە لە رۆژی پێنجشەممەدا ئاگادار کراونەتەوە و تەنانەت لە رۆژی ھەینیشدا دانیشتنیان ئەنجام داوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەڵام لە ھەموو بارێکدا ئەگەر ھەیە ئهم ھەفتەیه دانیشتنی پەرلەمان نەکرێت، لەبەر ئەوەی بەغداش دەزانێت لە ھەرێمی کوردستان وادەی ھەڵبژاردنە و لەم ھەفتەیهدا ئەنجام دەدرێت".
پ ح ع