عیراقی

والیی عیراقی داعش كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


والیی عیراقی داعش كوژرا
مه‌ودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق، کوژرانى ئەو کەسەی راگەیاند کە لە ناو رێکخراوی داعشدا بە والیی عیراق ناوی دەبرا و راشیده‌گه‌یه‌نێت "لە ناو عیراقدا شوێنێک بوونی نییە بۆ تیرۆریستان".

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە تویتێکدا رایگه‌یاندووه‌ "پیرۆزبایی لە گەلی عیراق دەکه‌ن و دەیەوێت پێیان بڵێت کە والیی عیراقی داعش هاوشان لەگەڵ هەشت کەسی گەورەی دیکەی ناو رێکخراوەکە لە چالاکییەکدا کوژران".

راشیگه‌یاندووه‌ "دڵنیایی دەدەن لەوەی شوێنێک لە ناو عیراقدا بوونی نییە بۆ تیرۆر و لە هەر جێگەیەک بن، دوای تیرۆرستان دەکەون".

حەشارگه‌ی ئه‌و تیرۆرستانه‌ لە چیای حەمرین لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری عیراق و ئاسایشی نیشتمانیی عیراق و بە چاودێریی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکان کراوەتە ئامانج.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان