عیراقی

فراکسیۆنی یەکێتی سوورە لە سەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاساییەک کە لە بەرژەوەندی خەڵکدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراکسیۆنی یەکێتی سوورە لە سەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاساییەک کە لە بەرژەوەندی خەڵکدایە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت "لە ئێستادا یەکێک لەو پرۆژەیاساییانەی لە پەرلەماندا لە کارنامەدایە و سەرقاڵی تێپەڕاندنین، پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەن موڵکە".

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەوان وەک فراکسیۆنی یەکێتی خۆیان بەخاوەنی پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەن موڵک دەزانن و سوور دەبن تاوەکو تێپەڕاندنی".

وتیشی "ھەموو فراکسیۆنە کوردەکان کۆکن لەگەڵياندا و پێشبینی دەکەن تێبپەڕێت، چونکە بەڵێنیان لە لایەنەکان وەرگرتووە کە دەنگی لەسەر بدرێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەن کە لە سەر فراکسیۆنی یەکێتییە، ئاماژەی بەوەشکرد "بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنە عەرەبەکان ئامادە نەبوون دەنگی لەسەر بدەن، بۆیە داوایان لێیان کردووە و بۆ دانیشتنی ئەمجارەی پەرلەمانیش دووبارە داوایان لێدەکەنەوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان