عیراقی

عیراق هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئێران ئیدانه‌ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئێران  ئیدانه‌ ده‌كات
مه‌ودا میدیا-

عیراق ئیدانه‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتى ئێران له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئیسرائیل درێژە بە سیاسەتی شەڕەنگێزانە و فراوانکردنی ململانێی ناوچەکە و شێوازی هێرشی ئاشکرای خۆی دەدات، ئەمجارەش دەستدرێژیی کردە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران".

لە بەیاننامەیەکدا باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "عیراق پێشتر هۆشداری دابوو سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی دەرئەنجامی بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی دڕندانەی ئیسرائیل بەراننبەر گەلەکەمان لە فەڵەستین و هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان و سووریا و ئێران".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "عیراق بە تووندترین شێوە ئەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکات، هاودەنگی و وەستانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات دەکاتەوە، هەروەها داوای ئاگربەست لە غەززە و لوبنان دەکات،".

راشیگه‌یاندووه‌ "پشتیوانیی هەنگاوی هەمەلایەنەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پشتگیریی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا دەکەین".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل بە زیاتر لە 100 فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئێران.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان