عیراقی

ئەگەرى بەھێزە پرۆژەیاسایی باری کەسیی تێپەڕێندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەرى بەھێزە پرۆژەیاسایی باری کەسیی تێپەڕێندرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە لە دانیشتنی ئەمجارەی پەرلەمانی عیراق گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیاسای باری کەسیی بکرێت و ئەندامێکی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت "ئەگەر بەھێزە تێپەڕێت، چونکە پرۆژەی شیعەکانە و ئەو کوتلەیە سوورن لە سەر ئەوەی خوێندنەوەی تەواوی بۆ بکرێت و تێپەڕێندرێت".

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "لە ئێستادا یەکێک لەو پرۆژەیاساییانەی لە کارنامەی پەرلەماندایە، پرۆژەیاسای باری کەسییە کە پرۆژەی شیعەکان".

وتیشی "زۆرێکیش لەپەرمانتاران لەگەڵ ئەو پرۆژەیاسایەدا نین،بەتایبەت پەرلەمانتارە ژنەکان دژی ئەوەن تێپەڕێت و 100 واژۆشی بۆ کرایەوە، بەڵامھەر دووبارە خرایەوە کارنامەی پەرلەمانەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستاش بۆ جاری دووەم سەرقاڵی واژۆ کۆکردنەوەن، بەڵام ئەگەر لاوازە لەوەی پرۆژەیاساکە تێنەپەڕێت، چونکە ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی تێپەڕێت".

بڕیارە لەم ھەفتەیەدا دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەبچێت و یەکێک لەو پرۆژەیاساییانەی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت پرۆژەیاسای باری کەسییە و ئەوەش پەرلەمانتارانی کردووە بە دوو بەشەوە بەشێکیان لەگەڵ ئەوەدان تێپەڕێت و بەشێکی تریشیان لەگەڵ ئەوەدان تێنەپەڕێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan