عیراقی
عەدنان زورفی لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەسەرەتای ئەم هەفتەیە عەدنان زورفی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بەرنامەی حکومەتەکەی ناردە پەرلەمانی عیراق، بەڵام ئەگەری زۆرە زورفی لەژێر فشاری لایەنەکان بکشێتەوە لە پێکهێنانی حکومەت.
شیروان میرزا، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی دەستوور عەدنان زورفی تاوەکو 16ی نیسان دەبێت کابینەی حکومەتەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات و بۆ ئەو مەبەستەش پەرلەمان کۆبێتەوە و دەنگی لەسەر بدات".
لەبارەی ئەوەی کۆرۆنا کاریگەری دەکات لەسەر کابینەکەی زورفی و کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە کابینەکە شیروان میرزا وتی "کۆرۆنا نابێتە بەربەست لەبەردەم حکومەتەکەی زورفی، بەڵام گرفتی دیکە هەیە لەبەردەم عەدنان زورفی".
وتیشی "لە ئێستادا هەموو لایەنەکان قسە لەسەر کاندیدکردنی مستەفا کازمی دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، بۆیە پێدەچێت لە ژێر فشاردا عەدنان زورفی پاشەکشێ بکات لە پێکهێنانی حکومەت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "چ لایەنی سوننە و چ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی لە مستەفا کازمی دەکەن".
جێگای ئاماژەیە، رۆژی 17 ئاداری 2020 بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق عەدنان زورفی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسری لە پەرلەمانی عیراق بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد.