عیراقی
پەرلەمانی عیراق دەنگدانی لەسەر سێ پرۆژەیاسا دواخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له دانیشتنى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سێ پرۆژه یاسا ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام دانیشتنه‌كه دواخرا.
بەهۆی ناڕەزایەتی پەرلەمانتارانی سوننەوە لەسەر پرۆژە یاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، پەرلەمانی عیراق دەنگدانی لەسەر هەر سێ پرۆژە یاسای گێڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەن موڵکەکان، پرۆژە یاسای هەمواری باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی و پرۆژە یاسای خانەنشینکردنی چەکدارانی حەشدی شەعبی دواخست.
دواخستنى ئه‌و سێ پرۆژه یاسایه له‌كاتێكدایه تا ئێستا په‌رله‌مانى عیراق به‌هۆى ناكۆكى سوننه‌كانه‌وه نه‌یتوانیووه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق دیاریی بكات.
ع