کوردستانی

3 تۆمەتبار بەتۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


3 تۆمەتبار بەتۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە چەندین فەرمانی گرتنیان هەبووەو هەستاون بە فێڵكردن لە هاوڵاتییان .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "پاش ئەوەی لەلایەن چەند هاوڵاتییەكەوە سكاڵا لەسەر چەند تۆمەتبارێك تۆماركرا كە فێڵیان كردبوو و كەل و  پەل و خۆراك و ئاژەڵیان لە هاوڵاتیان سەندبوو ،  بەڕێز دادوەر بڕیاری گرتنی بۆ تۆمەتباران دەركردوو مەفرەزەكانی پۆلیسی بازیان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا هەرسێ‌ تۆمەتبارەكە بە هەمئاهەنگی لەگەڵ یاریدەدەرێتی ئاسایشی عەربەت لەڕۆژی 4ی نیسانی 2020 لە ناحیەی بازیان دەستگیربكرێن".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتباران بەناوەكانی ( ر،ح ،ع – ع ، ع ، ف  و  د ، ش ، خ ) كە كوردن وتەیان لێوەرگیراوەو دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون ، لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەیان بەردەوامە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمەتباران لەهەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی (تەكیە ، فرۆكەخانە ، نەهێتنی تاوان –بنكەی رزگاری ،بازیان ،تاسڵوجە ، بەردەقارەمان ،پیرەمەگرون ) داواكراوبوون".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان