عیراقی

عیراق یاداشتێکی ناڕەزایی دەداتە نەتەوەیەکگرتووەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق یاداشتێکی ناڕەزایی دەداتە نەتەوەیەکگرتووەکان
مەودا میدیا-

بەهۆى بەزاندنى سەروەریی ئاسمانى وڵاتەکەی، لەلایەن ئیسرائیلەوە عیراق یاداشتى ناڕەزایی ئاڕاستەی ئەنجومەنى ئاسایشى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند "بە فەڕمیی یاداشتنامەیەکی ناڕەزاییان پێشکەش بە ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە".

وتیشی "ئیدانەی ئەو پێشێلکارییەیان کردووە کە ئیسرائیل ئاسمانی عیراقی بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران".

باسم عەوادی ئاماژەی بەوەشکردووە "محەمەد شیاع سودانی وەزارەتی دەرەوەی عیراقی راسپاردووە بۆگفتوگۆ کردن لەگەڵ ئەمه‌ریکا لەبارەی پێشێلکارییەکەی ئیسرائیل، بۆ ئەوەی ئەمه‌ریکا پابەندییەکانی خۆی بەرانبەر بە پارارستنی سەروەریی و ئاسایشی عیراق لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژی جێبەجێبکات".

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە شەوی 26ی تشرینی یەکەمی 2024، سوپای ئیسرائیل  هێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا، بۆ ئەو مەبەستەش ئاسمانی عیراقی بۆ هێرشەکانی سەر تاران بەکارهێنا و ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی لایەنەسیاسییەکان و حکومەتی عیراق.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان