کوردستانی
مەودا میدیا زانیاری لەبارەی ئەنجامدانی حەجی ئەمساڵ دەخاتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە گەورەترین مەترسی بۆ سەر جیهان گەشتکردنی نێوان وڵاتانی راگرت یەکێک لەو مەراسیمە ئایینیانەی کەئەگەری هەیە ئەمساڵ ئەنجام نەدرێت مەراسیمی حەجە لە وڵاتی سعودیە و بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە ئەمساڵ مەراسیمی حەج ئەنجام نەدرێت.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ھێشتا دیار نیە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێ یان نا، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن ئەمساڵ ئەنجام نەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "وەزیری حەجی سعودیە ئاگاداری ھەموو وڵاتەکانی کردووەتەوە ھیچ بۆندێکی بەکرێگرتنی ئوتێل و گەشتی فرۆکە و خواردن بۆ وەرزی حەج ئەنجام نەدەن و چاوەڕێ بکەن بزانن بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەچی دەگات".
نەقشبەندی وتی "ئێستاش کەمتر لە 3 مانگ ماوە بۆ کاتی حەج و زۆر زەحمەتە لەو ماوە کەمە مامەڵەی حەج بۆ 3 ملیۆن حاجی جیھان رێکبخرێت بۆیە وەک پێشبینی دەکەم رەنگە ئەمساڵ پرۆسەی حەج ئەنجام نەدرێت".
وتیشی "ئەگەرێکی دیکەش هەیە ئەویش کەمکردنەوەیەکی زۆری ژمارەی حاجیانی جیھان بەڕێوەبچێ کەئەوەش ئیحراجبونێکی زۆری تێدا دەبێت بۆ حکومەتی سعودیە".