کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتییانی دەربەندیخان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتییانی دەربەندیخان
مەودا میدیا-  سازگار ئەحمەد

قەزای دەربەندیخانیش هاوشێوەی شار و شارۆچکە و قەزا و ناحیەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەدەغەی هاتووچۆی تێدا راگەیاندراوە بەڕێوبەری هاتووچۆی ئەو قەزایەش رایدەگەیەنێت لەدوای 10ی نیسان کە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ کۆتایی دێت کارئاسانی زیاتر بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان دەکەن.

رێژە بورهان، بەڕێوبەری هاتووچۆی دەربەندیخان بە مەودا میدیا راگەیاند "ئێمە لە 20ی ئاداراوە قەدەغەی هاتووچۆمان لە قەزای دەربەندیخان بەچڕی راگەیاندووە هەتاوەکو ئێستاش بەردەوامی هەیە و هێزە ئەمنییەکان لە ئەرکدان بۆ ئەو مەبەستە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دانیشتووانی دەربەندیخان هاوكارێکی باشبوون لە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ بەشێوەیەکی سەرکەوتوو، هەروەها ئێمەش بۆ هەندێک حاڵەتی پێویست هاوکاری هاوڵاتییان بووین لەو کاتەی دیاریکراوە".

رێژەن بورهان وتی "دواین کات بۆ قەدەغەی هاتووچۆ 10ی نیسانە و ئێمە چاوەڕێ دەکەین لەدوای ئەوکاتەوە کارئاسانی زیاتر بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان بکرێت، چونکە دەزانین خەڵکیش بێتاقەت دەبێت بەو بارودۆخە".

ئاشکراشی کرد "لەسەرەتای قەدەغەی هاتووچۆوە نزیکەی 300 بەڵگەنامە و مۆڵەت و ساڵنامە لە شۆفێران وەرگیراوە لەلای ئێمە دەمێنێتەوە تاوەکو ئەوکاتەی قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت ئەوکاتە لێکۆڵینەوەکان دەست پێدەکەین، هەروەها لە رێگەی ئامێری PDI نزیکەی 200 سەرپێچی تۆمارکراوە و نزیکەی 10 ئۆتۆمبێلیش دەستی بەسەردا گیراوە".

هەروەها بەڕێوبەری هاتووچۆی دەربەندیخان وتیشی "لەماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا هیچ رووداوێکی هاتووچۆ لە ماوەیەدا تۆمار نەکراوە لامان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان