تەکنەلۆژیا
لهمهودوا ئێران رێگه به تۆمارکردنى موبایلی ئایفۆن دهدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بۆ لهمهودا حكومهتى ئێران رێگه دهدات موبایلى جۆرى ئایفۆن له وڵاتهكهى تۆمار بكرێت و سەرۆکی ئەنجومەنی مۆبایلیش لە ئێران دهڵێت "به بڕیارەكهى حكومهت نزیکەی ملیۆنێك ئایفۆن چالاک دەبن".
ستار هاشمی، وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاریی ئێران ئاشكرایكرد "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆى حکومەتدا بڕیارى تۆمارکردنى ئایفۆن پەسەندکرا و بەمنزیكانە پرۆسەی ریجستەرکردنی مۆبایلەکانی ئایفۆن دەستپێدەکات".
وتیشى "بۆ لهمهودوا تۆمارکردنى موبایلی ئایفۆن لە ئێران ئازاد دەکرێت، تاوەکو خەڵک لە پرۆسەیەکی یاساییدا بە فەرمی سوود لە ئایفۆنەکانیان وەربگرن".
لاى خۆیهوه، عەبدولمەهدی ئەسەدی، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆبایل لە ئێران ئاماژهى بهوهكرد "بڕیارەكهى حكومهت روسته و بهوهش نزیکەی ملیۆنێك ئایفۆنی 14 و 15 لە ئێران چالاک دەبن".
پ ح ع