کوردستانی

لە یەک مانگدا تەنيا 20 رووداوی هاتووچۆ روویداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لە یەک مانگدا تەنيا 20 رووداوی هاتووچۆ روویداوە
مەودا میدیا-

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ تەنیا 20 رووداوی هاتووچۆ روویداوەو 23 کەسیش بونەتە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردوەتەوە "له‌سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوه‌ واته‌ له‌ 14ی ئاداری 2020ه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی نیسانی 2020، له‌پارێزگای سلێمانی 20 رووداوی هاتووچۆ تۆماركراون".

هەروەها "له‌ئه‌نجامیشدا پێنج كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 17 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون".

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر هەموو هەفتەیەک زیاتر لە 20 رووداو تۆماردەکران و زیاتر لە 30 هاوڵاتیش برینداردەبن و گیانیان لەدەستدەدا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان