کوردستانی

کارەبای سلێمانی کاتی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەبای سلێمانی کاتی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان  دەگۆڕێت
مەودا میدیا-

کارەبای سلێمانی بەرنامەی کاری مۆلیدەکان دەگۆڕێت، و لە 1 شەو تا 6:30 بەیانی مۆلیدەکان دەکوژێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "سبەینێ 2024/11/1 بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان کەم دەکرێتەوە"

ئاماژەی بەوەشکرد "کاری مۆلیدە ئەهلییەکان بەپێی چەند خشتەیەک رێکخراوە و کارکردنی رۆژانی هەینی دیاریکراوە".

 کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکرد، "بەرنامەی نوێی کارکردنی مۆلیدەکان  لە ئەمشەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

خشتەی نوێی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان:

رۆژانە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ تا 1:00 شەو

1ی شەو دەکوژێتەوە تا 6:30ی بەیانی

6:30ی بەیانی تا 8:00ی کاردەکەن

8:00ی بەیانی تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆ دەکوژێتەوە

بەیانیانی رۆژانی هەینی کارناکەن، لەبری بەیانی کاتژمێر 11:00 کاردەکەن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان